سەقز؛ نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:41 - 23 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە و بۆ شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، نەریمان ڕەندانی بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەوە بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزرابوو.

شەوی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، نەریمان ڕەندانی کە لە بواری هونەر و مۆسیقادا چالاکیی هەیە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی نا بۆ سێدارە لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.