ئارمان ڕایزەن، کۆڵبەری مەریوانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا
12:04 - 21 بانەمەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئارمان ڕایزەن" کوڕی سدیق و خەڵکی گوندی "گۆگجە" سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو لە سنوری "بەردەڕەشە و دووپلوورە"ی مەریوان تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.
ئەم کۆڵبەرە لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٢، خێزاندار و دوو منداڵیشی هەیە.