سنە؛ شەش هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەسعەد باباکەرەمی" خەڵکی گوندی "گاوەرە" و دانیشتووی سنە، "مەحموود نادری" خەڵکی گوندی "دادانەی کەمانگەر" سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی سنە، "مستەفا هۆژەبری" خەڵکی گوندی "قوڵیان" سەر بە شاری سنە، "ساحێب (ئاریڤان) شاکری" و "ئەحمەد ساعدی" خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کران.
هەروەها ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، "شنۆ محەممەدی" هاوسەری ساحێب شاکری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کەسانە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کراون.
ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی "شنۆ محەممەدی" تەمەن ٣١ ساڵ و کچی ناسر و کارناسی کامپیۆتر، لەگەڵ هاوسەرەکەی "ساحێب(ئاریڤان) شاکری" تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی محەممەدعەزیز و کارناسی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە گەڕەکی "حاجیاوا"ی سنە بە بێ بەڵگەی یاسایی و دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان دەسبەسەر کران.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، "مستەفا هۆژەبری" بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، "ئەسعەد باباکەرەمی" پاش بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "گاوەرە" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، "محەممەد نادری" خەڵکی گوندی "دادانەی کەمانگەر" سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی سنە، دوو حەفتە دوای ئازادیی کاتی بە دانانی بارمتە، دیسانەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە و پاش بانگکرانی بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە دەسبەسەر کرا.
ئەحمەد ساعدیش سەرەتاکانی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان بووە.