ماکۆ؛ حەسەن ئەحمەدی، هونەرمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
22:53 - 7 بانەمەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، حەسەن ئەحمەدی ناسراو بە "حەسەن ڕێناس" هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هونەرمەندە و دەسبەسەریان کردووە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی حەسەن ئەحمەدیدا ماڵەکەشیان پشکنیوە.
ئەم هونەرمەندە کوردە لە ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ماکۆ چالاکە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حەسەن ئەحمەدی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.