نەغەدە؛ فەرهاد پلە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
13:17 - 6 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، فەرهاد پلە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.
فەرهاد پلە ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.