دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئاوات باباخانی و ناڕوونیی چارەنووسی پاش تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ
11:54 - 2 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "ئاوات باباخانی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئاوات باباخانی کە کرێکار بووە ڕۆژی سێشەممە لە دووکانێکی جلشۆری بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو و شوێنی دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.