سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی کانوونی ئێسلاح و تەربییەتی سنە کرا

14:51 - 31 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" پاش بانگکران بۆ لقی ٤ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤دا بەڵگەی بانگکرانی پێ گەیشتبوو.

سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە دادگای پێداچوونەوەدا بە پێنج ساڵ بەندکرانی داسەپاو کەم کرایەوە.

پێشتر ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کەرەمی"، بە تۆمەتی "دروستکردنی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" بە ١٠ ساڵ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کرا و ئەم حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ لە ڕێگەی پارێزەرەکانی ناوبراو، دوکتور جوامێر عەبدوڵڵاهی و هێمن مەجیدییەوە بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

ڕۆژی دوشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١، سروە پوورمحەممەدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەەتی سنە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەندامانی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە دادگای ئینقلابی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.