سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا

22:41 - 29 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی "عومەر مورادی" خەڵکی گوندی "سەفیاوا" سەر بە شاری جوانڕۆ بە هۆی وەستانی دڵ لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٢ ساڵەیە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی باخەکانی بەرانبەر گوندی سنووریی "دزاوەر" سەر بە شاری پاوە دڵی وەستاوە.

ئەم کۆڵبەرە خێزاندار بووە و منداڵێکی هەیە.