عەلی فەزا دووستیانی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە درا
22:28 - 29 خاکەلێوه 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی "عەلی فەزا دووستیانی"، بەندکراوی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە کوردە نزیکەی شەش ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.