سەقز؛ بێهرووز فەیزی بە هەشت مانگ بەندکران سزا درا

14:30 - 25 خاکەلێوه 2725

بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "موجتەبا غەفاری" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا"وە بە هەشت مانگ بەندکران سزا درا.

بەپێی سزای دەرکراو لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە، چوار مانگ لەم سزایە بە پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی گۆڕدراوە و چوار مانگی دیکەشی بۆ ماوەی یەەک ساڵ چووەتە حاڵەتی هەڵپەساردنەوە.

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٤٣ ساڵە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بێهرووز فەیزی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزرا.

بێهرووز فەیزی پیشتریش بانگی ئیتلاعاتی سپای سەقز کرابوو لێپرسینەوەی لێ کرابوو.