کۆڵبەرێک بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

13:46 - 12 خاکەلێوه 2725

شەوی دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "شەهاب کەریمی" کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "بانگار" و دانیشتووی "تازاوا"ی سەلاسی باوەجانی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگەی جوانڕۆ_ سەلاسی باوەجانی گیانی لەدەست دا.

ماشینی ئەم کۆڵبەرانە لە ڕێگەی جوانڕۆ بۆ سەلاسی باوەجانی گەیشتوو بە ڕێگای گوندی "سەراو بەس" تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٢١ ساڵە بە هۆی توندیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە ئێستا لە ساردخانەی جوانڕۆیە.