سەرکوتی نەورۆزی کوردستان؛ محەممەدعەلی ئازەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

00:06 - 10 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، "محەممەدعەلی ئازەری" کوڕی مەولوود خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکاندا دەسبەسەر کراوە.

محەممەدعەلی ئازەری خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەدعەلی ئازەری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.