سەرکوتی نەورۆزی کوردستان؛ بانگکردنی کوورش فەتحی بۆ ئیدارەی ئەماکنی هێزی ئینتیزامیی بۆکان

23:57 - 9 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کوورش فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "کانیڕەش" بانگی ئیدارەی ئەماکنی هێزی ئینتیزامیی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە هۆی وتنەوەی سروودی حەماسی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "کانیڕەش"ی بۆکان بانگی ئەماکن کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دۆسییەی کوورش فەتحی ڕادەستی دادگای بۆکان کراوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئیتلاعاتی سپا لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە هەڕەشەی لەم هاووڵاتییە کوردە کردووە.

کوورش فەتحی خێزاندارە و منداڵی هەیە.