بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی مستەفا هۆژەبری

23:39 - 9 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مستەفا هۆژەبری" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی سدیق، خەڵکی گوندی "قوڵیان" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسە کرا و تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مستەفا هۆژەبری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.