سەقز؛ فواد کشاوەرز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
10:53 - 6 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، فواد کشاوەرز، گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم گۆرانیبێژە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، فواد کشاوەرز پاش بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری ساحێب بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، جێژنی نەورۆز لە شاری ساحێب سەر بە شاری سەقز و بە بەشداریی هەزاران کەس و بە کردنەوەی ئاگر و هەڵپەڕكێی کورد بەڕێوە چوو.