سنە؛ لەیلا پاشایی و باران ساعدی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لەیلا پاشایی و باران ساعدی، دوو چالاکی بواری ژنان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسلاح و تەربییەتی سنە ئازاد کران.
ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندی دابڕگەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ئەم شارە ڕاگوێزران و لەم ماوەیەدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لەیلا پاشایی و باران ساعدی لە پێوەندی لەگەڵ بەرزڕاگرتنی ڕۆژ جیهانیی ژن لە سنە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئەم دوو چالاکەی بواری ژنان لە درێژەی بززووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.