سەرکوتی نەورۆزی کوردستان؛ کاروان دافعی، چالاکی مەدەنی و دەرهێنەر دەسبەسەر کرا
01:28 - 5 خاکەلێوه 2725

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کاروان دافعی، چالاکی مەدەنیی ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و دەرهێنەر، لە گۆڕەپانی "باوەڕەشی"ی مەریوان و بە بڕیاری هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەم چالاکە مەدەنی و فەرهەنگییە لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە وردەکارییەکانی دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢٥ ساڵە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.