سەرکوتی نەورۆزی کوردستان؛ ئەسعەد باباکەرەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

01:24 - 5 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسعەد باباکەرەمی" خەڵکی گوندی "گاوەرە" و دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە پاش بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "گاوەرە" بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە.

ئەسعەد باباکەرەمی کوڕی سدیق، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.