سەرکوتی نەورۆزی کوردستان؛ چالاک پیرووزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لاوێکی کورد بە ناوی "چالاک پیرووزی" تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە ساری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە.
چالاک پیرووزی، ئەندامی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوانە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لە ماوەی دوو ڕۆژدا (یەک و ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤) شەپۆلێک لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە مەریوان دەستی پێ کرد. ئەم دەسبەسەرکرانانە زیاتر بە بانگکردن بۆ ئیتلاعات یان بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و زیاتر پێوەندییان بە پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز یان چالاکییە فەرهەنگییە هێمنانەکان بووە.