سینا ڕۆستەم‌پوور، کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا

21:45 - 2 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سینا ڕۆستەم‌پوور" خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "سورکێو"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ هۆشداریدانی پێشوەختە لە سنووری "سوورکێو" تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا فیشەک بەر سینگی ئەم کۆڵبەرە کەوتووە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

سینا ڕۆستەم‌پوور کوڕی هادی، خێزاندار بووە و منداڵێکی بووە.