شنۆ؛ ئەبووبەکر خاتەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
18:51 - 29 رەشەمه 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی تاچیناوێی شنۆ بە ناوی "ئەبووبەکر خاتەمی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسە کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەبووبەکر خاتەمی بە بێ بەڵگەی یاسایی و دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
دەوترێت کە ئەبووبەکر خاتەمی لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکاندا دەسبەسەر کراوە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.