نەغەدە؛ سلێمان چووپانی بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سلێمان (سامان) چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ سلێمان چووپانی کە لە نێوەڕاستەکانی مانگی سەرماوەزی ١٤٠٣دا بە دوو ساڵ و ٧ مانگ بەندکران سزا درابوو؛ سەبارەت بە سزاکەی خۆی ناڕەزایەتیی دەربرێ و بەم هۆیەوە سزاکەی ڕەت کرایەوە و بڕیارە سەرلەنوێ دادگایی بکرێتەوە، بۆیە هەتا ئەو کاتە بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی سڵیمان چووپانیان دەسبەسەر کردووە. ڕۆژی ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.
سلێمان چوپانی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم هاووڵاتییە خێزاندارە، سێ منداڵی هەیە و خەڵکی "گردکشانە"ی پیرانشارە.