سنە؛ بانگکردن و لێپرسینەوە لە کاژیک محەممەدڕەزایی لەلایەن ئیتلاعەتەوە

11:18 - 25 رەشەمه 2724

٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ کاژیک محەممەدڕەزایی، لاوی کوردی خەڵکی سنە و لە نزیکەکانی سۆما محەممەڕەزایی، چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو، بانگی ئیتلاعات کرا و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ کاژیک محەممەدڕەزایی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە لێپرسینەوە هەڕەشەی لێ کراوە. ناوبراو ڕۆژێک پێشتر لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگ کراوە.

سۆما محەممەدڕەزایی، تەمەن ٣٧ ساڵ و چالاکی مەدەنیوو چالاکی بواری ژنانی خەڵکی سنە ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژن بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە سنە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.