پیرانشار؛ سەید فەخرەدین تاهیری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
15:52 - 19 رەشەمه 2724

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "سەید فەخرەدین تاهیری" خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادر، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
سەید فەخرەدین تاهیری کوڕی سەید موسلیح و لەدایکبووی ساڵی ١٣٨٠یە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک دەست نەکەتووە.