هیوا بەهین بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا

02:37 - 9 رەشەمه 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، هیوا بەهین، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکاری دادگای کەیفەری دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێ کردنی ماوەی زیندانییەکەی، دەسبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش مانگ بەندکران سزا درا و ئەم سزایە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە شێوەی فەرمی بەم هاووڵاتییە کوردە ڕاگەیەندرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هیوا بەهین پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسە کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرابوو و لە ڕۆژی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.