نەعیم عەبدی لە زیندانی قوروە لە سێدارە درا

17:21 - 7 رەشەمه 2724

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "نەعیم عەبدی" خەڵکی شاری قوروە، لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە تەمەن ٢٢ ساڵەیە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "قەتڵ" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە لە سێدارەدان مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیاکانی ناوخۆیی ئێران ڕانەگەیەندراوە.