دانش شەرەفی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

16:21 - 7 رەشەمه 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، دانش شەرەفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەڵواتاوا" و دانیشتووی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، بۆ زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی دانش شەرەفی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.