میاندواو: شەش هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
15:51 - 7 رەشەمه 2724

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سدیق عەباسنژاد" خەڵکی گوندی "قەڵای هۆلاکۆ" سەر بە شاری میاندواو، "بێهزاد بەرجەستە"، "کەیوان بەرجەستە"، "شەهاب تەوەوان"، "نیما قوربانزادە" خەڵکی گوندی "برایمئاوا"ی شاری میاندواو و "خالق ڕەحیمی" خەڵکی گوندی "گامێشگوڵی" دانیشتووی گوندی "شیناوای" شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەوەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە و ئەوانیان دەسبەسەر کردبوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.