سنە؛ قانع خاتری، چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
02:00 - 3 رەشەمه 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، قانع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، قانع خاتری، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ش، قانع خاتری بانگی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشینەی دەسبەسەرکران و سزادرانی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی قانع خاتری زانیارییەک دەست نەکەوتووە.