شاهین مەهدەوی کیا لە بەندیخانەی مەهاباد لە سێدارە درا
01:48 - 3 رەشەمه 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەندکراوێکی کورد بە ناوی "شاهین مەهدەوی کیا" بە تۆمەتی "دەستدرێژیی سێکسی" لە بەندیخانەی مەهاباد لە سێدارە درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ شاهین مەهدەوی کیا ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و ڕۆژی پێنجشەممە لە سێدارە درا.
ئەم بەندکراوە دوو ساڵ پیش ئێستا بە تۆمەتی "دەستدرێژیی سێکسی" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
شاهین مەهدەوی کیا تەمەن ٢٥ ساڵ، خێزاندار بووە و منداڵیکی هەیە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم کەسە لەلایەن میدیا حکوومەتییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.