زاهید خالدیان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی قوروە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، زاهید خالدیان، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ۆ بەندیخانەی قوروە ڕاگوێزراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گەڵ براکەی بە ناوی "واحید خالیدیان" لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی دژی سزای سێدارە و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
واحید خالدیانیش پاش سێ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ دوابەدوای بانگەوازی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دژی سزای سێدارە، لە زۆر شاری کوردستان لەوانە سنە، مەهاباد، سەقز، دیواندەرە، مەریوان و ... مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو.