کرماشان؛ دەسبەسەرکرانی سەروەت سۆهرابی، چالاکی فەرهەنگی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:26 - 25 رێبەندان 2724

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سەروەت سۆهرابی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەروەت سۆهرابی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە بەردەم دووکانی هاوسەرەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم چالاکە فەرهەنگییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوێزراوە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەروەت سۆهرابی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.