جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەفشین ئەمیری لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان

10:59 - 23 رێبەندان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەفشین ئەمیری" خەڵکی گوندی "گوڵستان" سەر بە شاری کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵاوا جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە نزیکەی شەش ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.