بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی بەهمەن فەیزی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە
14:12 - 20 رێبەندان 2724
![](/content/upload/1/news-kurdpa/7106.jpg)
بەهمەن فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شاری سەقز و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بەهمەن فەیزی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.