مەهاباد؛ سرووش نووربەخش، خوێندکاری زانکۆی هونەری تاران پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا
19:08 - 17 رێبەندان 2724
ڕۆژی شەممە ١٣ی رێبەندانی ١٤٠٣، سرووش نووربەخش خەڵکی مەهاباد و خوێندکاری زانکۆی هونەری تاران پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەبارەت بە دۆخی ئەم خوێندکارە تەمەن ٢٥ ساڵەیە لە دوای بانگکرانییەوە بۆ ئیتلاعاتی سپا، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەم سەرچاوەیە وتی: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم خوێندکارە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
سرووش نووربەخش، خوێندکاری بواری ژەندنی مۆسیقای جیهانیی (گیتاری کلاسیک) لە زانکۆی هونەری تارانە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.