مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی زاگرۆس ڕەسووڵی، چالاکی ژینگەپارێز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
02:10 - 9 رێبەندان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، زاگرۆس ڕەسووڵی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم چالاکە ژینگەپارێزەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە و هەروەها دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی زاگرۆس ڕەسووڵی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.