مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

02:06 - 9 رێبەندان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهەباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد ڕەمەزانی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.