کامێران؛ فەرزاد حەمیدی لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی دژی سزای سێدارە دەسبەسەر کرا

02:02 - 9 رێبەندان 2724

ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، فەرزاد حەمیدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان دژی سزای سێدارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی فەرزاد حەمیدی بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە. هەروەها مۆبایلی فەرزاد حەمیدی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوابەدوای بانگەوازی حیزبە کوردستانییەکان دژی سزای سێدارە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لەوانە سنە، مەهاباد، سەقز، دیواندەرە، مەریوان و ... مانگرتنی بەرینی کاسبکار و بازاڕییان بەڕێوە چوو.