بەندیخانەی قزڵحەسار؛ فەرزاد میرزایی، فەرهاد فەردینی و سەمەد هاشمی لە سێدارە دران

01:57 - 9 رێبەندان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد میرزایی" تەمەن ٤٥ ساڵ، "فەرهاد فەردینی" تەمەن ٣٥ ساڵ و "سەمەد هاشمی" تەمەن ٤٥ ساڵ، هەر سێکیان خەڵکی شاری هەرسین سەر بە شاری کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحەسار جێبەجێ کرا.

ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی هەینی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج کرابوون.

ئەم سێ بەندکراوە نزیکەی ٧ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کران و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە لە دۆسییەیەکی هاوبەشدا بە لەسێدارەدران سزا درابوون.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە لە میدیا حکوومەتییەکاندا ڕانەگەیەندراوە.