سنە؛ دەسبەسەرکرانی پارسا ڕەحیمی لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی دژی سزای سێدارە
21:08 - 7 رێبەندان 2724
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پارسا ڕەحیمی" خەڵكی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: پارسا ڕەحیمی بە بێ بەڵگەی یاسایی بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: ئەم هاووڵاتییە لە سەندیکای کەوشفرۆشەکانی بازاڕی سنەیە و بە هۆی پەیوەستبوون بە مانگرتنی گشتی دژی سزای سێدارە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوابەدوای بانگەوازی حیزبە کوردستانییەکان دژی سزای سێدارە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لەوانە سنە، مەهاباد، سەقز، دیواندەرە، مەریوان و ... مانگرتنی بەرینی کاسبکار و بازاڕییان بەڕێوە چوو.