مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی ئێڤینەوە نێردرایە مورەخەسی
ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامێران بۆ ماوەی یەک حەفتە لە بەندیخانەی ئێڤینەوە نێردراوەتە مورەخەسی.
ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەم چالاکە کرێکارییە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا.
مورتزا سەیدی لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شەهریارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "بەهرام پەناهی" بە تۆمەتی "دروستکردنی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" بە دوو ساڵ بەندکرانی داسەپاو بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو مەحکووم کرا و ئەم حوکمە ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە شێوەی فەرمی بەم چالاکە کرێکارییە ڕاگەیەندرا.
بە وتەی ئەم چالاکە کرێکارییە، دەنگی دەرکراو دژی ناوبراو لە دادگای پێداچوونەوەی ناوەندی پارێزگای تاراندا پشتڕاست کراوەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی موتزا سەیدی لەگەڵ پارێزەرەکەی لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری شەهریار بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕێ ١٤٠٣، مورتزا سەیدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.
مورتزا سەیدی، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١، لەگەڵ چەند چالاکی کرێکاریی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.