نەغەدە؛ ئەفشین مستەفاپوور پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا
20:53 - 7 رێبەندان 2724
ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەفشین مستەفاپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵكی نەغەدە، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەفشن مستەفاپوور زانیارییەک دەست نەکەوتووە.