قوروە؛ دەسبەسەرکرانی زاهید خالدیان و واحید خالیدیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

01:15 - 7 رێبەندان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خالید خالیدیان" و "واحید خالیدیان" خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو برایەیان لە شوێنی کارەکەی خۆیان دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم دوو برایە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی دژی سزای سێدارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ دوابەدوای بانگەوازی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دژی سزای سێدارە، لە زۆر شاری کوردستان لەوانە سنە، مەهاباد، سەقز، دیواندەرە، مەریوان و ... مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو.