مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی کارۆ عەلیداد، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

01:08 - 7 رێبەندان 2724

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کوردپا؛ ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کارۆ عەلیداد، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ زیاتر لە ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان بە دوو ماشین ‌هێرشیان کردە سەر دووکانی ئەم هاووڵاتییە کووردە لە پاساژی مەولەویی مەریوان و بە توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم لاوە تەمەن ٢١ ساڵەیە زنیارییەک لەبەر دەستدا نییە.