سنە؛ بانگکردنی فەرانەک ڕەفیعی و ڕەفیق کەریمی، چالاکانی مەدەنی و کرێکاری بۆ ئیتلاعات

01:02 - 7 رێبەندان 2724

لە درێژەی شەپۆلی بانگکردن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە سنە، ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، فەرانەک ڕەفیعی، چالاکانی مەدەنی و کرێکاری و هەروەها ڕەفیق کەریمی، لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە" و چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بانگی ئیتلاعاتی سنە کران و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ کرا.

فەرانەک ڕەفیعی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییە کە لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا دەسبەسەر کرا و ڕۆژی یەکی خەزەڵوەری ١٤٠١ بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.

کوردپا پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە لە ٢٩ی بەفرانبارەوە هەتا ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ تاکوو ئێستا ١١ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون. هەروەها سوهەیلا مەتاعی پاش دەسبەسەرکران و کرانەوەی دۆسییە ئازاد کرا.

ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە کوردپا گەیشتوون باس لەوە دەکەن کە ژمارەی دەسبەسەرکران و بانگکرانەکان زیاتر لەوە بووە و درێژەی هەیە.