هێمن ئیبراهیم حەمزە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حەمزە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە بە سێ مانگ بەندکران سزا درا و ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.
ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حەمزە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرابوو.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.