سنە؛ دەسبەسەرکرانی هێرش ناوگرانزادە، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:18 - 4 رێبەندان 2724

ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێرش ناوگرانزادە، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم چالاکە مەدەنییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەبارەت بە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکران زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو ئەندامی کەمپەینی "پێشگرتن لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی"یە.

 ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوو تەمەنی ٣٩ ساڵە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

ئەم هاووڵاتییە لە ساڵی ١٣٨٦دا بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە یەک ساڵ بەندکران سزا درابوو.