سەردەشت؛ ئاواره شەخسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

22:14 - 4 رێبەندان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاوارە شەخسی"خەڵکی "ڕەبەت"ی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئاوارە شەخسی خەڵکی گوندی "نستان" سەر بە شاری ڕەبەتە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.