دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەردەشت
ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەسەن حەسەننژاد" و خەڵکی "سیسێر" سەر بە شاری سەردەشت و "ڕەحیم عەلیزادە" خەڵکی گوندی "کوربناو" سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن حەسەننژاد لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی محەممەدئەمین حەسەننژاد بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شاری ڕەبەت و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان و پاش پشکنین، دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی بنەماڵەکەشیاندا گرت.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ڕەحیم عەلیزادەش لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری سەردەشت بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.