بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان بۆ مەحکوومکردنی دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دواییانە لە هەرێمی ئەهواز (خووزستان)

12:09 - 29 بەفرانبار 2724

ئێمە ڕێکخراوەکانی واژۆکەر، نیگەرانیی قووڵی خۆمان لەمەڕ شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دوواییانە لە هەرێمی ئەهواز(خووزستان) ڕادەگەیەنین. لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی، شاعێران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ ڕەچاوکردنی ڕەوتی دادڕەسیی دادپوەروەرانە دەسبەسەر کراون.

ئەم هەوڵە هاوکات بووە کە لەگەڵ هێرشی توندوتیژانە بۆ سەر ماڵەکان، هەڕەشە لە بنەماڵەکان و دەستداگرتن بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانیاندا. ڕاگواستنی دەسبەسەرکراوان بۆ شوێنی نادیار و دەسپێڕانەگەیشتن بە زانیاری سەبارەت بە دۆخیان، مەترسیی ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی خراپ زۆرتر دەکاتەوە. ئەم سەرکوتانە، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییە کە ئازادیی ڕادەربڕین، مافی کۆبوونەوەی هێمنانە و بەهرەمەندبوون لە دادڕەسیی دادپەروەرانە گەرەنتی دەکات.

دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دوواییانە بەشێک لە سیاسەتی سەرکۆتکارانەیە کە بە ئامانجی لاوازکردنی شوناسی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی خەڵكی عەرەبی هەرێمی ئەهواز(خووزستان) پەیڕەو دەکرێت و مافی بنەڕەتیی ئەوان بە شێوەی سیستماتیک پێشێل دەکات.

 داوا لە ناوەندە مافی مرۆییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە دەسبەجێ کارێک بکات و خوازیاری ئازادیی خێرا و بێمەرجی دەسبەسەرکراوان بێت. ئێمە داوا لە میدیاکان و چالاکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە ئەم هەوڵە نامرۆڤانەیە بە دێکۆمێنت بکەن و بیروڕای گشتیی جیهان سەبارەت بەم قەیرانە وشیار بکەنەوە. گەیاندنی زانیاریی ورد و بەردەوام دەتوانێ یارمەتیدەری ئاشکرابوونی ئەم پیشێلکارییانە و کۆتاییهێنان بە سیاسەتە سەرکوتکارانەکان بێت.

واژۆکەران:

۱ - بونیادی عەبدلڕەحمان بروومەند

٢- ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز

٣- ئەنجومەنی بەرگری لە مافی مرۆڤی ئازەربایجانییەکان لە ئێران

٤- هەموو مافی مرۆڤ بۆ هەمووان لە ئێران

٥-  گرووپی مافی مرۆڤی بەلووچستان

٦-کانوونی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ

٧-کەمپەینی چالاکانی بەلووچ

٨-   پێکەوە دژی سزای لەسێدارەدان

٩-  تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان

١٠ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ

١١- ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا

١٢ ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا (پێن)

١٣-  بونیادی سیامەک پوورزەند

١٤- یەکگرتوویی بۆ ئێران